گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەسرور بارزانى باسى موچە و تاکە رێگاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەکات

2020.10.20 - 12:07
App store icon Play store icon Play store icon
مەسرور بارزانى باسى موچە و تاکە رێگاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دەکات

ناس کورد-

مەسرور بارزانى رایگەیاند، تاکە رێگاى بەرەنگاربوونەوەى کۆرۆنا دواى هەڵکشانى ئامارەکان تەنها خۆپارێزییە، درێغیش ناکەن لە دابینکردنى موچەى فەرمانبەران.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

مەسرور بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێم لە وتارێکدا لە مەراسیمى کردنەوەى ڕێگاى گۆپاڵ و رۆڤیا لەنێوان هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک وتى "خزمەتکردنى هاوڵاتییان تەنها پێدانى موچە نییە، ئەوەى لەدەستمان بێت درێغیمان نەکردووە و نایکەین".

 

وتیشى "ئەوانەى موچەخۆریش نین مافیان لەسەر حکومەت هەیە، داهاتى حکومەت بەهۆى کۆرۆنا و تێکچوونى بارى ئابورى لەسەر ئاستى جیهان کەمبووەتەوە".

 

مەسرور بارزانى  باسى لەوەشکرد، خەرجییەکانى حکومەت بۆ کەمترین ئاست کەمکراوەتەوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت خزمەتگوزارییە سەرەکییەکان بۆ هاوڵاتیان بەردەوامى پێبدرێت.

 

 لەبارەى ئامارەکانى کۆرۆناوە، مەسرور بارزانى باسى لەوەکرد، ئامارەکانى کۆرۆنا لە هەرێم روویان لەبەرزبونەوە کردووە و تاکە ڕێگاش خۆپاراستنى خەڵکە بۆ ئەوەى پەتاکە کۆنترۆڵ بکرێت.

 

ڕێگە نوێیەکەى نێوان هەولێر و دهۆک 22 کیلۆمەترە و نیو کاتژمێر ماوەى نێوان ئەو دوو پارێزگایە کەمدەکاتەوە.

 

رێگەیەکە دوو سایدە و  شەش ئۆفەر پاس و یەک پردى پەڕینەوە لەخۆدەگرێت.