گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانکێک  60 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە هاوڵاتییان بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل

2020.10.20 - 10:07
بانکێک  60 ملیۆن دینار قەرز دەدات بە هاوڵاتییان بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل

ناس کورد-

بانکى رافیدەینى عێراقى قەرزێکى بەبڕى 60 ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەر و هاوڵاتییان و خانەنشینان راگەیاند بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل بە قیست.

 

بانکەکە لە بەیاننامەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە رایگەیاند (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، سودى قەرزەکە بۆ کڕینى ئۆتۆمبیل بە قیست لەلایەن بانکەکەوە بە 4% دیاریکراوە.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، بانکەکە گرێبەستى لەگەڵ کۆمپانیاکان کردووە بۆ هێنانى نوێترین جۆرى ئۆتۆمبێل، ئەوانەى دەیانەوێت قەرزەکە وەربگرن دەتوانن بچنە لقەکانى بانکەکە بۆ زانینى مەرجەکانى سودمەندبوون.

 

بانکە عێراقییەکان ساڵانە ژمارەیەکى زۆرى قەرز و پێشینە بە فەرمانبەران و هاوڵاتییان رادەگەیەنن، کە سودى قەرزەکە بۆ حکومەتە، ئەوەش بە ئامانجى پاراستنى پارەکە لە خەرجکردن، دروستکردنى جووڵە لەبازاڕ.