ناس کورد-
لێپرسراوى هۆبەى کەرەنتینەى کشتوکاڵى مەرزى تەوێڵە-شۆشمێ رایگەیاند، لەسنورى مەرزەکەیاندا توانیویانە دەست بگرن بەسەر بڕى دە تۆن تەماتەى خراپبودا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەیوان مەنوچەر، لێپرسراوی هۆبەی کەرەنتینەی کشتوکاڵی مەرزی تەوێڵە - شۆشمێ ڕایگەیاند (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، لەلایەن کەرەنتینەکەیانەوە دەستگیرا بەسەر بڕی دە تۆن تەماتەی خراپبودا،کە شیاو نەبوو بۆ خواردن."
وتیشی:"لەلایەن لیژنەی لە ناوبردن و ئاودیوکردنەوە ئەو بڕە تەماتە خراپبوە گەڕێنرایەوە بۆ وڵاتی ئێران."