گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوای بارەگاكەی پارتی ڕەبعوڵڵا هەڕەشەیەكی نوێ دەكات

2020.10.20 - 09:50
دوای بارەگاكەی پارتی ڕەبعوڵڵا هەڕەشەیەكی نوێ دەكات

ناس کورد-

لەدوای سوتاندنی بارەگای پارتی "بزوتنەوەی ڕەبعوڵڵا" هەڕەشەی دابەزینە شەقام دەکات جارێکیتر ئەگەر گیراوەکانیان ئازاد نەکرێن.

 

سەکۆ ئەلەکترۆنییەکانی ئەم پێکهاتە نوێیەی پەیوەست بە گروپە چەکدارە نزیکەکانی ئێران بڵاویان کردەوە (20ى تشرینی یەکەمی 2020)، کە "ناس کورد" بەدواداچوونی بۆ کردووە، ئەگەر گیراوەکانیان لە ڕووداوەکانی ئەمدواییەی بەردەم بارەگای پارتی ئازاد نەکرێن جارێکیتر دەڕژێنەوە شەقامەکان "بەڵام بەشێوەی ئاشتی".

 

بزوتنەوەکە باس لەوە دەکات مۆڵەتی دیاریکراو بۆ ئازادکردنی گەنجەکانیان دوێنێ شەو کاتژمێر 12 کۆتایی هاتووە و ئەگەری جموجوڵیان هەموو کات کراوەیە.

 

لەلایەکیترەوە سەرۆکی فراکسێونی صادقونی عەسایب، عەدنان فەیحان، ڕەخنە لەحکومەتی کازمی دەگرێت کە "گەنجانی خۆپیشاندەری دژی بێڕێزییەکانی سەر حەشدی شەعبی دەستگیر کردووە، کەچی ئەوانەی وێرانکاریی دەکەن ئازادن".

 

فەیحان لە تویتێکدا ئاماژەى بەوە کردووە "چەندین جار جەختمان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە حکومەت بە ئەرکى خۆى لەپاراستنى موڵک و ماڵى گشتی و تایبەت هەڵبسێت و پارێزگارى لە شکۆى دەوڵەت بکات و یاسا بچەسپێنێت".

 

نیگەرانى خۆشى نیشاندا لە دەستگیرکردنى گەنجانی خۆپیشاندەری دژی بێڕێزییەکانی سەر حەشدی شەعبی و ئازادکردنى ئەوانەى وێرانکارى دەکەن.

 

جەختیشیکردەوە کە دەستگیرکردنەکان بۆتە کارى ڕازیکردن نەک لەپێناوى چەسپاندنى یاسا و پاراستنى شکۆى دەوڵەت.

 

دەشپرسێت "بۆچى ڕێگە نەدراوە بە خێزانەکان گەنجە دەستگیرکراوەکانیان ببینن یاخود پارێزەریان بۆ دابین بکەن؟".