ناس کورد-
لەسەر دۆسیەى سوتانى سنەوبەرەکانى رێگاى تاسڵوجە ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى پارێزگار و سەرۆکى شارەوانى و بەڕێوەبەرى دارستان و پاوان بانگهێشت دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى کارنامەى کۆبوونەوەى ئەمڕۆى ئەنجومەن کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە (20ى تشرینى یەکەمى 2020)، لەکۆبوونەوەکەدا شەش تەوەر تاوتوێدەکرێت کە یەکێکیان پرسی سوتانى سنەوبەرەکانە.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەکۆبوونەوەکەدا پارێزگارى سلێمانى، سەرۆکى شارەوانى بەڕێوەبەرى دارستان و پاوان ئامادە دەبن بەمەبەستى تاوتوێکردنى پرسی سوتانى سنەوبەر و دارستانەکان و زیانەکانى لەسەر ژینگە.
تەوەرەکانى دیکە بریتین لە دەنگدان لەسەر پڕکردنەوەى سێ بەڕێوەبەرى گشتى کە دوانیان پشکى گۆڕان و یەکێکیشیان پشکى کۆمەڵى ئیسلامییە، لەگەڵ دروستکردنى گوندى "ئاوایی شێخ نورى"، گواستنەوەى ژمارەیەک گوند لەرووى کارگێڕییەوە لە ناحیەى تانجەرۆوە بۆ سەر قایمقامیەتى سلێمانى.