ناس کورد-
نوسینگەی ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر توشبوونی فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێری بە کۆرۆنا ڕاگەیاند و دەڵێت، تەندروستی جێگیرە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕاگەیاندنی نوسینگەی فرسەت سۆفی (20ی تشرینی یەکەمی 2020) دەڵێت، "دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ بەرێز د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری ھەولێر دەرکەوت کە دەرەنجامەکەی پۆزەتیڤە و بەرێزیان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە."
دەشڵێت، "بەڵام سوپاس بۆخوا تەندروستی باش و جێگیرە."