گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەترسییەکى نوێ لەسەر نرخى نەوت ئاشكرا كرا

2020.10.19 - 23:16
مەترسییەکى نوێ لەسەر نرخى نەوت ئاشكرا كرا

ناس کورد-
رێکخراوى وڵاتانى هەناردەکارى نەوت (ئۆپیک) رایگەیاند، داخستنى گشتى یان نیمچەیی لە وەرزى زستاندا، خواست لەسەر نەوت توشی مەترسی زیاتر دەکاتەوە.

 

بەپێی ئاژانسى ڕۆیتەرز (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، ڕەشنوسى دوایین بەیاننامەى ئۆپک هیچ پێشنیازێکى نوێ لە خۆناگرێت لەبارەى سیاسەتى ڕێکخراوەکەوە لە کانونى دووەمى 2021دا.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، کۆبوونەوەى داهاتووى لیژنەى چاودێرى وەزاریی ئۆپیک لە 17ى مانگى داهاتوودا دەبەسترێت.

 

نرخى نەوت لە چەند مانگى ڕابردوودا بەهۆى بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا و دابەزینى خواستەوە بۆ ئاستێکى مێژویی دابەزى و ماوەیەکە نرخەکەى رووى لە سەقامگیرییەکى ڕێژەیی کردووەتەوە بەڵام هێشتا بەشێکى زۆرى نرخەکەى لەدەستداوە.

 

نرخى نەوت (19ى تشرینى یەکەمى 2020) دابەزینى بەخۆوە بینى، بەهۆى گەشەى ئابورى چینەوە لە چارەکى سێیەمى ئەمساڵدا.

 

نرخى نەوتى خاوى برێنت کە پێوەرێکى جیهانییە بە 42.73 دۆلار، خاوى ئەمریکیش بە 40.69 دۆلار مامەڵەى پێوەکرا.