گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدى شەعبى: هۆشیار زێبارى کاتێک وەزیرى دارایى بوو ئاسانکاری زۆری بۆ کردین

2020.10.19 - 22:54
App store icon Play store icon Play store icon
حەشدى شەعبى: هۆشیار زێبارى کاتێک وەزیرى دارایى بوو ئاسانکاری زۆری بۆ کردین

ناس کورد-

سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ڕادەگەیەنێت، ئەو کاتەى هۆشیار زێبارى وەزیرى دارایى عێراق بووە هەموو جۆرە هاوکاری و ئاسانکارییەکی دارایى پێشکەشی حەشدى شەعبى کردووە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەمیانەى بەرنامەیەکى تەلەفزیۆنیدا، فالح فەیاز، سەرۆکى دەستەى حەشدى شەعبى ڕاگەیاند، "سوتاندنی بارەگای لقی پارتی کارێکی خراپ و تاوانکاری بوو، هەستمان بە خەجاڵەتی کرد کاتێک ئاڵای حەشد لەسەر بارەگای لقەکە هەڵکرا."

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، حەشدى شەعبى دەستەیەکى فەرمییە لەناو دامەزراوەکانى دەوڵەتدا و زێبارى سوکایەتى بە حەشد کرد، بەڵام هەڵکردنى ئاڵاش بەسەر بارەگایەکى سوتێنراوەوە سوکایەتیەکى تر بوو."

 

فەیاز دەشڵێت، لەسەر سوتاندنی بارەگاکە هێزە ئەمنییەکان نزیکەى 15 بۆ 18 کەسیان دەستگیرکردووە.

 

باسی لەوەشکرد کە "هەر کردەیەکی سەربازی لە دەرەوەى چوارچێوەی دەوڵەت لەدژی دەمودەزگا عێراقییەکان یاخود نێردە دیبلۆماسییەکان بە تیرۆر دادەنێین."

 

جەخت دەکاتەوە کە "حەشدی شەعبی بەرپرسی نییە لە دروشمی هەندێک کەس کە خۆی بە لایەنگری دەزانێت."

 

ڕۆژی شەممە (17ی تشرینی یەکەمی 2020)، لایەنگرانی حەشدی شەعبی بەهۆی لێدوانێکی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەدژی ئەو لایەنە، هەڵیان کوتایە سەر بارەگای لقی پارتی لە بەغدا و سوتاندیان، هاوکات چەندینجار ئاڵای هەرێمی کوردستانیان سوتاند، ئەوەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لایەنە کوردییەکانی لێ کەوتەوە.