گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پێویستە کەناڵەکانى ڕاگەیاندن ڕەچاوى ڕۆژوەوانان بکەن

کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکانى هەرێم لە مانگى ڕەمەزاندا لە دەستەڵاتى مامۆستایانى ئاینیدایە

2019.05.05 - 23:08
App store icon Play store icon Play store icon
کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکانى هەرێم لە مانگى ڕەمەزاندا لە دەستەڵاتى مامۆستایانى ئاینیدایە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا ڕێنمایی دراوە بە مامۆستایانى ئاینى و بەڕێوەبەرانى مزگەوتەکانى هەرێم بۆ ئەوەى دەرگاى مزگەوتەکان لە مانگى ڕەمەزاندا زۆرترین کات بەڕوى نوێژخوێناندا واڵا بن، بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقافى هەرێم لە ڕێى ناس کوردەوە ڕێنماییە گرنگەکانى ئەو مانگە دەخاتە ڕوو. .   مەریوان نەقشبەندی بەڕێوەبەری پەیوەندییەكانی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "داوامان لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن كردووە ڕێز لەو مانگە بگرن و هیچ شتێك پەخش نەكەن لە شاشەكانیانەوە هەستی رۆژوەوان و موسڵمانان بریندار بكات، ئەوانەی ڕۆژو ناگرن لە چێشتخانە و بازاڕ وشوێنە گشتییەكان بە ئاشكرا نەخۆن و نەخۆنەوە وەك ڕێزگرتنێك لەو مانگە پیرۆزە".   . نەقشبەندی ئەوەشى خستەڕوو: "لیژنەی فەتوای كوردستان گرانفرۆشی حەرامكردووە و بە تایبەتیش لە مانگی ڕەمەزاندا، داوامان لە دەزگا پەیوەندیدارەکان کردووە ڕێگرى بکەن لە گرانفرۆشى و سەرپێچیكاران ڕوبەڕوی یاسا بكەنەوە، پاراستنی ئاسایش و ئارامی مزگەوتەكانیش لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەكانی كوردستانە". . سەبارەت بە ڕێکارەکانى نێو مزگەوتەکان لەو مانگەدا، بەڕێوەبەرى پەوەندیەکانى وەزارەتى ئەوقاف ئاماژەى بەوەکرد، هەرکەسێک مۆڵەتى وتاردانى نەبێت بۆى نیە وتار پێشکەش بکات و میمبەرى مزگەوتەکان بقۆسێتەوە بۆ مەرامى کەسى. . لەبارەى کردنەوەى دەرگاى مزگەوتەکان جیاواز لە پێشوو، مەریوان نەقشەبندى وتى، ڕێنمایی دراوە بە مامۆستایانى ئاینى و بەڕێوەبەرانى مزگەوتەکان لە مانگى ڕەمەزاندا زۆرترین کات دەرگاى مزگەوتەکان کراوە بن و "تەنانەت یەک نوێژخوێنیش لە مزگەوتەکاندا تاعەت بکات دەبێت مزگەوت کراوە بێت". .   لە ڕێنماییەکانیاندا وەزراەتى ئەوقاف مامۆستایانى ئاینى سەرپشک کردووە لەوەى وتارى عەسران پێشکەش بکەن یاخود پێشکەشى نەکەن. . .