گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆسرەت ڕەسوڵ ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى هۆشدارییەکەى بۆ هاوسەرۆکانى یەکێتى

2020.10.19 - 21:58
کۆسرەت ڕەسوڵ ڕونکردنەوە دەدات لەبارەى هۆشدارییەکەى بۆ هاوسەرۆکانى یەکێتى

ناس کورد-

نوسینگەى کۆسرەت ڕەسوڵ، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی رایگەیاند، هەر نوسراوێک  نوسینگەکەوە بڵاوکرابێتەوە پەیوەندى بە ئەوانەوە نییە.

 

نوسینگەى کۆسرەت ڕەسوڵ لە ڕونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکى دەست ناس کورد کەوتووە ڕایگەیاندووە (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، "بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سەرۆكی ئەنجومەن و هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن".

 

کۆسرەت ڕەسوڵ لە ڕونکردنەوەکەدا ڕەتی ناکاتەوە کە ئەو نوسراوە هی ئەو نییە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە (17ى تشرینى یەکەمى 2020) نوسراوێک بەناوى کۆسرەت ڕەسوڵەوە بڵاوکرایەوە کە ئاڕاستەى هاوسەرۆکانی یەکێتی کردووە لەبارەى کارى قاچاخچى لە دەروازەکان و دەڵێت، ڕێکاری پێویست بگرنە بەر و هەرکەسێک ئەو کارانە دەکات لێپێچینەوەی لەگەڵ بکەن، بەپێچەوانەوە خۆیان ڕێوشوێن دەگرنە بەر.

 

زیاتر بخوێنەوە: هۆشدارییەک لە کۆسرەت ڕەسوڵەوە بۆ هاوسەرۆکی یەکێتی ’’خۆمان ڕێوشوێن دەگرینە بەر’’

ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه‌:

ماوەی چەند ڕۆژێكە لێرەو لەوێ، قسە لەسەر نووسراوێكی هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دەكرێت، لێرەوە بە هەموو لایەكی ڕادەگەیەنین ئێمە لە نووسینگەی ڕۆژنامەوانی هەڤاڵ كۆسرەت ڕەسول هەر نووسراو و روونکردنەوەیەکمان هەبێت ئەوا خۆمان بەشێوەیەكی ڕەسمی لە میدیا ڕەسمییەكاندا بڵاوی دەكەینەوە، لە دەرەوەی ئەوە هیچ نوسراو ێک و راگەیندراوێک پەیوەندی بە ئێمەوە نییە.

هەروەك لەم ڕوونكردنەوەیەشدا دووپاتی دەكەینەوە، كە بۆ هەر پرسێكی پەیوەست بە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردو یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ئەوا هەڤاڵ سەرۆكی ئەنجومەن و هەڤاڵانی هاوسەرۆك و مەكتەبی سیاسی بەیەكەوە گفتوگۆ و بڕیاری لەبارەوە دەدەن.
‎نووسینگەی ڕۆژنامەوانی
‎سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
‎یەكێتی نیشتمانی كوردستان