گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەوێنە..تەرمى یەکێک لەو دوو منداڵەى فڕێدرانە دیجلەوە دۆزرایەوە و رادەستى باوکى کرایەوە

2020.10.19 - 19:04
بەوێنە..تەرمى یەکێک لەو دوو منداڵەى فڕێدرانە دیجلەوە دۆزرایەوە و رادەستى باوکى کرایەوە

ناس کورد-

 

تەرمى یەکێک لەو دوو منداڵەى لەلایەن دایکیانەوە فڕێدرانە ناو روبارى دیجلەوە لەلایەن پۆلیسەوە دۆزرایەوە و رادەستى باوکى کرایەوە.

 

سەرچاوەیەکى پۆلیسى نەهرییە لە بەغدا بە ناس کوردى راگەیاند (19ى تشرینى یەکەمى 2020)، تیمى غەواسى سەر بە پۆلیسى نەهرییە، ئێوارەى ئەمڕۆ تەرمى یەکێک لەو دوو منداڵەیان دۆزیوەتەوە.

 

وتیشى "تیمەکە بەردەوامن لەگەڕان بەدواى تەرمەکەى دیکە، کە تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە".

 

دوو ڕۆژ لەمەوپێش (17ی تشرینی یەکەمی 2020)، پۆلیسی عێراق ڕایگەیاند، ژنێک بەهۆی بوونی ناکۆکی لەگەڵ مێردەکەى، هەردوو منداڵەکەى لەسەر پردی ئەئیمەوە فڕێ داوەتە ناو ڕووباری دیجلە. 

 

بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن چالاکوانانى عێراقیەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە، ژنێک هەردوو منداڵەکەى خۆى لەسەر پردى ئەئیمەوە لەسەر ڕوبارى دیجلە لەناو شارى بەغداوە هەڵدەداتە خوارەوە.  

  

منداڵەکان یەکێکیان کوڕە تەمەنى سێ ساڵانە و ئەوى تریان کچە و تەمەنى دوو ساڵانە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە تەرمەکان دەردەهێنرێنەوە و ژنەکەش دەستگیر دەکرێت.  

  

بەگوێرەى چالاکوانان، هۆکارى ڕوداوەکە دروستبوونى کێشە و دەمەقاڵێێ ژنەکە لەگەڵ پیاوەکەیدا بووە کە لێى جیابووەتەوە و بەخێوکردنى منداڵەکان لەئەستۆى ژنەکەدا ماوەتەوە بەپێى یاسا.

 

me_ga.php?id=7292  

  

me_ga.php?id=7290me_ga.php?id=7291