گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواین زانیارییەکان لەبارەى کێشە ناوخۆییەکان

فراکسیۆنى گۆڕان لە کوردستان ’’هێشتا دوو بەرەن و دان بە یەکتردا نانێن’’

2020.10.19 - 17:38
App store icon Play store icon Play store icon
فراکسیۆنى گۆڕان لە کوردستان ’’هێشتا دوو بەرەن و دان بە یەکتردا نانێن’’

ناس کورد-

کێشە ناوخۆییەکانى ناو فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بەردەوامە کە لەسەر دیاریکردنى سەرۆکى فراکسیۆنەکە سەریهەڵدا، ئەوەش دواى دەستلەکارکیشانەوەى عەلى حەمەساڵح لە پۆستى سەرۆک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەک لە فراکسیۆنى گۆڕان لە پەرلەمانى کوردستان بە ناس کوردى ڕاگەیاند، ئەو کێشەیەى دروستبووە تا ئێستا وەک خۆى ماوەتەوە و چارەسەر نەکراوە.

 

وتیشى، "چەند پێشنیازێک کراوە بۆ چارەسەر، بەڵام ناڕازییەکان ڕەتیان کردووەتەوە، ئێستا دۆخەکە وەک خۆى بەبێ چارەسەر ماوەتەوە".

 

سەرچاوەکە باسى لەوەشکرد، ناڕازییەکان کە لەشەش کەس پێکهاتوون، وەک سەرۆکى فراکسیۆن مامەڵە لەگەڵ گوڵستان محەمەد ناکەن کە لەلایەن گۆڕانەوە وەک سەرۆک دیاریکراوە.

 

زیاتر بخوێنەوە: گۆڕان کۆتایی بە مشتومڕی سەرۆکى فراکسیۆنەکەی هێنا و دەستەی سەرۆکایەتی ئاشکراکرد

 

لە هەڵبژاردنى ناوخۆیی فراکسیۆنەکەدا بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک، گوڵستان محەمەد و دابان محەمەد خۆیان کاندیدکرد و دەنگەکانیان یەکسان بوو، بەڵام بە سودوەرگرتن لە "دەستورى ناوخۆیی گۆڕان"، بزوتنەوەکە گوڵستانى وەک سەرۆک راگەیاند.

 

دیاریکردنى سەرۆکى نوێ کێشەى لەناو فراکسیۆنەکەدا دروستکرد، شەش ئەندامى فراکسیۆنەکە مانگى ڕابردوو لەنامەیەکدا هەڵبژاردنەکەیان بە نادەستورى" ناوبرد و پشتیوانى خۆیان بۆ دابان محەمەد دەربڕى تا پۆستەکە وەربگرێت.

 

ناس کورد پەیوەندیکرد بە گوڵستان محەمەد سەرۆکى فراکسیۆنى گۆڕان، بەڵام ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک بدات لەو بارەیەوە.

 

27ی ئەیلولی 2020، ژورى پەرلەمانى بزوتنەوەى گۆڕان لە ڕاگەیەنراوێکدا رایگەیاند، بە هەڵبژاردن دەستەى نوێى سەرۆکایەتى فراکسیۆنى گۆڕان هەڵبژێردراوە و هەریەکە لە (گوڵستان سەعید، ئاشنا عەبدوڵا، جەلال محەمەد) بە سەرۆک و جێگر و بڕیاردەر هەڵبژێردراون.

 

ئاماژەى بەوەشکردووە، لە هەڵبژاردنەكەدا، گوڵستان سەعید و دابان محەمەد بە (6) دەنگ یەکسان بوون. بەپێی دەستوری رێکخراوەیی گۆڕان، ئەگەر لە هەڵبژاردنێكدا دوو كاندید ویەكێكیان (ژن) و ئەوی تریان (پیاو)، دەنگەكانیان یەكسان بوو، ئەوا ئەولەویەت بۆ (ژنە)كە دەبێت، بۆیە ژوری هەڵبژاردن و دواتریش ژوری یاسایی ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پەسەند كرد و (گوڵستان سەعید) بووە سەرۆكی فراكسیۆن.