گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەرەبەكانی كەركوك داوای سڕكردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دەكەن

2019.03.05 - 14:01
App store icon Play store icon Play store icon
عەرەبەكانی كەركوك داوای سڕكردنی ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك دەكەن

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

ناس کورد-

 

ئەنجوومەنی عەرەبی كەركوك راگەیەندراوێكی لەبارەی رێككەوتنەكەی پارتی ‌و یەكێتی ‌و پرسیدانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە، بڵاوكردەوە. 

 

ئەنجوومەنی عەرەبی كەركوك لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی دژایەتی خۆیان بۆ دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شارەكە دوپاتکردەوە و لەوبارەیەوە راگەیەندراوێكیان بڵاوكردەوە.

 

لەراگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی عەرەبی كەركوك كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، داوا لە پەرلەمانی عێراق‌و پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت كراوە كە "ئەنجوومەنی پارێزگای كەركوك سڕبكەن، بەهۆی باڵادەستی لیستی برایەتی بەسەر ئەنجوومەنەكەدا".

 

راگەیەندراوەكەی ئەنجوومەنی عەرەبی كەركوك دژایەتی خۆی بۆ رێككەوتنی یەكێتیی و پارتی لەسەر دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك دووپات كردۆتەوە‌و داواش لەعەرەب‌و توركمانەكانی ئەو شارە دەكەن "خۆیان بۆ قۆناغی بەرگریكردن لەدەستكەوتەكانیان ئامادە بكەن".

دوێنێ‌ (دووشەممە) پارتی دیموكراتی كوردستان‌و یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رێككەوتنێكیان بۆ پێكهێنانی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و دانانی پارێزگارێكی كورد بۆ شاری كەركوك واژوو كرد.