ناس کورد-
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایدەگەیەنێت هۆکاری گرانبوونی نرخی هێلکە لە هەریم، بۆ گرانبوونی نرخەکەی لە وڵاتی تورکیا دەگەڕێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سۆران عەبدولغەفور، بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2020 بە ناس کوردی راگەیاند، نزیکەی هەفتەیەک دەبێت نرخی هێلکە بەرزبووەتەوە، بەجۆرێک نرخی کارتۆنێک نزیکەی 16 دۆلار زیادی کردووە، واتە بەدینار لە 35 هەزارەوە بووەتە نزیکەی 55 هەزار.
ناوبراو روونیکردەوە، هۆکاری سەرەکیی گرانبوونەکە پەیوەندی بەوڵاتی تورکیاوە هەیە، چونکە تەنها لەوێ هێلکە هاوردە دەکرێت و بەرهەمی ناوخۆش کەمە.