گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حکومەتی هەرێم: داهاتی کارەبا زیادیکردووە و یەکەمینجارە دەگەینە ئەم ئاستەی بەرهەمهێنان

2020.10.19 - 12:43
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم: داهاتی کارەبا زیادیکردووە و یەکەمینجارە دەگەینە ئەم ئاستەی بەرهەمهێنان

ناس کورد-

حکومەتی هەرێمی کوردستان چاکسازییەکانی خۆی لە بواری کارەبادا خستەڕوو و ڕایگەیاند، لەئێستادا 20 بۆ 21 کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان دەدەن و زیاتر لە 300 مێگاواتیش بە کەرکوک و نەینەوا دەدەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان، (دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردەوە: " بەهۆی چارەسەرکردنی کێشەی یەکەکانی کارەبا و زیادکردنی بڕی گازی سروشتی و کارپێکردنی وێستگەی هەڵمی خەبات 843 مێگاوات کارەبا لەناو تۆڕەکانی هەرێم زیادکراوە."

 

ئاماژەی بەوەشکردووە: "سەرەنجام بۆ یەکەمین جار، ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا گەیشتە 3.700 مێگاوات."

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: " لەئێستادا حکومەتی هەرێم 260 مێگاوات کارەبا بە پارێزگای نەینەوا و 56 مێگاواتیش بە پارێزگای کەرکوک دەدات."