ناس کورد-
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، هێزێکی سەربازیی تورکی و چەندین زریپۆش چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان و لە باکوری شاری ئیدلیب جێگیربوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕوانگەکە: "هێزێکی سەربازی تورکی پاڵپشت بە ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی سەربازی لەدەروازەی سنوریی کەفرلوسینی نێوان تورکیا و ڕۆژئاوی کوردستان چوونەتە ناوەوە و لە باکوری شاری ئیدلیب جێگیربوون".
ئاماژە بەوەشکراوە؛ " ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانی تورکیا بەشێکیان بەرەو ئاڕاستەی ناوچەی جۆزیف ڕۆیشتوون سەربە (جەبل زاویە) کە پێدەچێت لەو شوێنە بڵاوەیان پێبکرێت".
ئەوەشخراوەتەڕوو: " هێزە تورکییەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەبەشی خۆرهەڵاتی جەبل زاویە لە نزیک ڕێگەی نێودەوڵەتی نێوان شاری حەلب و دیمەشق بڵاوەیان پێکراوە."
هاتنی ئەو هێزە تورکییە لە کاتێکدایە کە ماوەیەک لەمەوبەر تورکیا لە خاڵی سەربازیی (مۆرک) کە دەکەوێتە ڕیفی حەما پاشەکشەی کرد کە بە گەورەترین سەربازەگەی ئەو وڵاتە دادەنریت لەو ناوچەیە کە بۆ ماوەی زیاتر لە چوارمانگ تێیدا جێگیر بوو.