گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەگەڵ عێراق هاتووەتەسەر هێڵ

2020.10.19 - 10:26
App store icon Play store icon Play store icon
تورکیا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئاو لەگەڵ عێراق هاتووەتەسەر هێڵ

ناس كورد-

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق ڕایگەیاند، تورکیا ئامادەیی خۆی نیشانداوە لە یەکلایی کردنەوەی دۆسیەی ئاو لەگەڵ عێراقدا، ئاماژەی بەوەشکرد، میسر-یش پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ هاوکاریکردنی عێراق لە بوارەدا دەربڕیوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 مەهدی ڕەشید، وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق (دووشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2020) لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی "هەفتەی ئاو" لە وڵاتی میسر ڕایگەیاند: "عێراق  بەپەرۆشەوە لەهەموو کۆڕوکۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی ئاو بەشدار دەبێت، بۆ ئەوەی پاڵپشتیی بۆ پرسی ڕەوای خۆی لە پشکە ئاوییەکان بەدەست بهێنێت".

 

ئاماژەی بەوەشکرد، وڵاتی میسر پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆعێراق نیشانداوە لەبەدەست هێنانی مافەکانی لەپشکی  خۆی لە ئاوی دیجلە و فورات لەوڵاتانی دراوسێی. 

 

وتیشی: "عێراق توێژینەوەیەکی تێرو تەسەلی دەربارەی ئاو ئەنجامداوە تاساڵی 2035 و دەیەوێت بەسود وەرگرتن لەشارەزاییەکانی وڵاتی میسر بەتایبەتی لە بواری دانوستانە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ئاو، دانوستان لەگەڵ  تورکیا و ئێراندا بکات." 

 

وەزیری سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق باسی لەوشکردووە، گفتوگۆکان لەگەڵ تورکیا هەنگاوی باشی بڕیوە و ئەو وڵاتەش ئامادەیی دەربڕیوە لە یەکلایی کردنەوەی کێشە ئاوییەکانی نێوان هەڕدوو وڵات، هاوکات گفتوگۆکانیش لەو بوارەدا لەگەڵ ئێران  بەرەو پێشەوە چوون.