ناس کورد-
بەهۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتانی کەنداو لەگەڵ ئیسرائیل، ڕێكخراوی داعش داوا له لایه‌نگرانی دەکات، ڕۆژئاواییه‌كان لە سعودیه بكه‌نه ئامانج و هێرشی تۆڵەسەندنەوە بۆسه‌ر ژێرخانی ئابوریی ئەو وڵاتەش ئەنجامبدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ماڵپەری "حورەی"ی ئەمریکی ( 19ی تشرینی یەکەمی 2020) ئەبو حەمزە قورەیشی، وتەبیژی رێكخراوی داعش لە تۆمارێکی دەنگیدا داوای له لایه‌نگرانی كردووه، ڕۆژئاواییه‌كان له وڵاتی سعودیه بكه‌نه ئامانج وهێرشی تۆڵە سەندنەوە بۆ سه‌رژێرخانی ئابوریی وڵاتەکەش ئەنجامبدەن.
ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، ئەبو حەمزە قۆرەیشی له تۆمارێكی ده‌نگیدا وتویەتی: "پێویسته سعودیه بكرێته ئامانج، چونكه پشتیوانی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان وڵاتانی كه‌نداو و ئیسرائیلی كردووه".
بەگوێرەی "حوڕە" ڕێکخراوی داعش، ڕێککەوتنی وڵاتانی کەنداویان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بە ناپاکی ناوبردووە و هەڕەشەی خاپورکردنی بۆرییە نەوتییەکانی ئەو دامەزراوانەی کردووە کە دەبنە مایەی داهات بۆ حکومەتی سعودیە.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، ڕۆژی 15ی ئەیلولی ڕابردوو هه‌ریه‌ك له ئیمارات و به‌حره‌ین له كۆشكی سپی، دوو ڕێكکه‌وتنی مێژوویی ئاشتییانه‌یان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل واژۆ كرد، كه به گویره‌ی ئه‌و رێکكه‌وتنانه په‌یوه‌ندییەكی دیپلۆماسیی فه‌رمی له نێوان ئیسرائیل و دوو وڵاته‌كه‌ی كه‌نداودا دروست ده‌كرێت.