ناس کورد-
پاشنیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق جەولەیەکی ئەوروپی دەستپێکرد و بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە پاریسی پایتەختی فەڕەنسا و دواتر دەچێتە بەڕیتانیا و ئەڵمانیاش، نوسینگەی سەرۆک وەزیران دەڵێت، لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو سێ وڵاتە لەسەر سێ پرسی جیاواز گفتوگۆ دەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی سەرۆک وەزیران، شاندێکی باڵای حکومی یاوەری سەرۆک وەزیران دەکەن کە ژمارەیەک وەزیر و سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان لەخۆ دەگرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، کازمی لەو گەشتەیدا ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو سێ وڵاتە ئەنجامدەدات و لەبارەی چەند پرسێکی جیاوازەوە گفتوگۆ دەکەن.
نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕوونیکردووەتەوە، گفتوگۆکان تایبەت دەبن بە بوارەکانی، ئابوری و ئاسایش و تەندروستی، هەروەها پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و بەهێزکردنی هاوکاریی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەو وڵاتانە لە سەرجەم بوارەکاندا.