کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد- فوئاد عەبدوڵا بڕیارە شاندێکی وەزارەتی بازرگانی هەرێم سەردانی بەغداد بکات، بەرپرسێکی ئەو وەزارەتەش ئاشکرای کرد، سەردانی ئەو شاندە باڵایەی وەزارەتی بازرگانی بۆ چارەسەری کێشەکانی هاوردە و هەناردەیە. . نەوزاد ئەدهەم بەڕێوەبەری هاوردە و هەناردەکردن لە وەزارەتی بازرگانی هەرێمی كوردستان لە بارەی سەردانی ئەو شاندەوە بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لە كۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی ئابوری عێراق و هەریم، بڕیاردرا بە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد، یەكگرتنەوەی ڕێنمایی پێدانی مۆڵەت بەو كۆمپانیایانەی دەیانەوێت كاری هاوردە وهەناردە بكەن". . نەوزاد ئەدهەم ئەوەشی وت، حكومەتی عێراق پێشتر داوای كردووە دەسەڵاتی پێدانی مۆڵەت بەو كۆمپانیانەی دەیانەوێت كاری هاوردە و هەناردە بكەن، بگەڕێندرێتەوە بۆ بەغداد، بە وتەی ئەو بەرپرسە، هەرێم بەو داوایەی بەغداد ڕازی نەبووە و ڕەتیكردۆتەوە. . "چونمان بۆ بەغداد بۆ چارەسەری كێشەكانە، بەڵام لەسەر بنەمای پاراستنی تایبەتمەندێتی هەرێم، هیوادارم بگەینە ڕێککەوتن"، بەڕێوەبەری هاوردە و هەناردەی وەزارەتی بازرگانی هەرێم وای وت. . .