گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

14 لیژنە یەکلا کراونەتەوە

كورد سەرۆكایەتی هیچ لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراقی بەرنەکەوتووە

2019.05.05 - 17:03
كورد سەرۆكایەتی هیچ لیژنەیەكی پەرلەمانی عێراقی بەرنەکەوتووە
ناس كورد- هەڤاڵ فەتاح بەوتەی ئەندامە كوردەكانی پەرلەمانی عێراق، دۆخی پەرلەمان زۆر جیاوازترە بۆ كورد لە چاو خولەكانی پێشوو، هۆكارەكەشی دەگەڕێننەوە بۆ نەمانی سازانی سیاسی لە ناو پەرلەماندا، کە ڕەنگدانەوەی هەبووە لە پرۆسەی دیاریكردنی لیژنەكانی پەرلەمان. . جەمال محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند: "لە كۆی 22 لیژنەی هەمیشەیی پەرلەمانی عێراق، تائێستا 14 لیژنەیان یەكلابوونەتەوە، بەپێی بەركەوتەی هەڵبژاردن، كورد سەرۆكایەتی 4 لیژنە وەردەگرێت لەو لیژنانەی کە هێشتا یەکلا نەبوونەتەوە کە دووانیان سیادی دەبن". . لەبارەی ئەو لیژنانەی کە کورد چاوی لەسەریانە، جەمال محەمەد ئاشکرای کرد، كورد ئێستا لە پەرلەمانی عێراق چاوی لەسەر وەرگرتنی سەرۆكایەتی لیژنەکانی "پەیوەندییەكانی دەرەوە و یاساییە"، بڕیاریشە ئەو لیژنانەی كە ماون لە دوو هەفتەی داهاتوودا یەكلابکرێنەوە. . لەلایەكی ترەوە ئەو پەرلەمانتارە کوردە نیگەرانی خۆی نیشاندا لەوەی كە دەگوزەرێت لە ناو هۆڵی پەرلەمانی عێراقدا، نەیشاردەوە كە دۆخی كورد لە خوولی ئێستادا زۆر جیاوازترە لە چاو خوولەكانی پێشوو. . بە گوێرەی زانیاریەکانی ناس کورد، جێگری سەرۆکی لیژنەی نەوت و وزە دراوە بە پەرلەمانتارێکی یەکێتی و بڕیاردەری لیژنەی داراییش دراوە بە پەرلەمانتارێکی پارتی لە پەرلەمانی عێراق. . بەشێک لە پەرلەمانتارە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق باس لەوە دەکەن بەجۆرێک سازانی سیاسی لە ئەنجومەنەکەدا نەماوە کە کاردانەوەی لەسەر تەواوی پرۆسەکانی ئەم خوولە هەیە. . .