ناس کورد-
دەسەڵاتدارانى ئەڵمانيا پزيشكێكى لوبنانیان لە ڕەگەزنامە بێبەش کرد، بەهۆى ئەوەى تەوقەى لەگەڵ بەرپرسى ڕادەستكردنى ڕەگەزنامە نەكرد چونكە ژن بوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
پێگەى دوتچەويلەى ئەڵمانى بڵاويكردوەتەوە، پزيشكێكى لوبنانى كە تەمەنى 40 ساڵە، لە ساڵى 2002 چوەتە ئەڵمانيا، لەلايەن دادگاى ئەڵمانييەوە بڕياردراوە كە ڕەگەزنامەى ئەڵمانى پێنەدرێت، لەبەر ئەوەى تەوقە لەگەڵ ژنان ناكات بەهۆكارى ئايينى.
هێماى بۆ ئەوەشكردوە، سەرەڕاى ئەوەى ئامۆژگارى هاوڵاتيان دەكرێت تەوقە لەگەڵ يەكتر نەكەن بەهۆى كۆرۆناوە، بەڵام دادگا ئاماژەى بەوەداوە هۆكارى تەوقەنەكردنى ئەو پزيشكە لەسەر بنەماى ئەوەيە ژن بنەماى مەترسييە بۆ بزواندنى سێكسى و لەو بڕوایەدایە "ڕەتيكردوەتەوە لەگەڵ ژيانى ئەڵمانيدا تێكەڵ بێت".
ئەو پزيشكە لوبنانييە لە يەكێك لە نۆرينگەكانى ئەو وڵاتە پۆستى بەرزى هەيە و لە ئەڵمانيا پزيشكى خوێندووە، لەساڵى 2012 ەوە داواى ڕەگەزنامەى ئەو وڵاتەى كردوە و واژۆى لەسەر پابەندبون بە دەستورى ئەڵمانيا و بەڵێننامەى دژى توندڕەوى كردوە، لەبەردەم دادگاشدا هێماى بۆ ئەوەكردووە، "بەڵێنى بە هاوسەرەكەى داوە كە تەوقە لەگەڵ هيچ ژنێكى تردا نەكات".