گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

پارتى و یەکێتى رێککەوتنەکەیان لە سلێمانى واژووکرد

2019.05.05 - 16:52
پارتى و یەکێتى رێککەوتنەکەیان لە سلێمانى واژووکرد
ناس کورد- لەلایەن نێچیرڤان بارزانى جێگرى سەرۆکى پارتى و کۆسرەت رەسوڵ عەلى جێگرى سکرتێرى گشتى یەکێتى لە بارەگاى مەکتەبى سیاسى یەکێتى لە سلێمانى رێککەوتنى نێوان ئەو دوو حزبە بۆ پێکهێنانى حکومەتى نوێى هەرێمى کوردستان واژووکرا. . لەدوای كۆبوونەوەی دوو قۆڵی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆكی پارتی و كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی، شاندی پارتی و یەكێتی گەیشتنە مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لە مەراسیمێكدا ئەو دوو حزبە رێككەوتنی نێوانیان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم، واژوو کرد. . واژووكردنی رێككەوتنەكەی نێوان پارتی و یەكێتی لە كاتێكدایە كە شاندەكەی پارتی لە سلێمانی لەگردی زەرگەتە لەگەڵ شاندێكی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبوەوە. . لەمیانەی ئەنجامدانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیی هاوبەشیشدا، شۆڕش حاجی، وتەبێژی گۆڕان رایگەیاند "پێویستە بە هەموومانەوە كار بكەین بۆ پاراستنی ئەزمونی هەرێم و پۆستێك یان دوو پۆست نابێت ڕێگربێت لە بەردەم پێكهێنانی حكومەت". . شۆڕش حاجی وتیشی، بە ئومێدەوە لە ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ پارتی دەڕوانن و بەڵێنیان لێوەرگرتوون بۆ چاكسازیكردن لە سەرجەم كەرتەكانی حوكمڕانیدا بەتایبەتی هێزەكانی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ. . هاوكات مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگەیاند، لەگەڵ بزووتەوەی گۆڕاندا بەتەواوی گەیشتوونەتە ڕێككەوتن و هەر ئەمڕۆش سەردانی یەكێتی دەكەن و ئومێد دەكەن ڕێككەوتنەكەیان لەگەڵ ئەوانیش واژوو بكەن. . وتیشی، لە سبەینێوە هەنگاوەكان بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت دەستپێدەكات و هەوڵدەدەن بەزووترین كات سەرجەم هەنگاوەكان تێپەڕێنن و ئەركی سەرجەم لایەنەكانیشە هەوڵی سەرخستنی حكومەتی نوێ بدەن. . هاوكات محمود محەمەد، وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، تێگەیشتنی گۆڕان بۆ بابەتی پێكهێنانی حكومەت لە ڕوانگەی بەخەمەوە بوونی دۆخەكە دەبینن. . مەحمود محەمەد وتیشی، دانوستانەكانی پێكهێنانی حكومەت بەردەوام دەبێت و ڕۆژی دانیشتنی پەرلەمانیش هێشتا دیارینەكراوە. .