ناس كورد-
ژنێک لەسەر پردێکى سەر ڕووبارى دیجلە لەشارى بەغدا دوو منداڵى خۆى دەخاتە خوارەوە و ڕوداوەکەش کاردانەوەى زۆرى لێدەکەوێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەى گرتە ڤیدیۆیەک کە لەلایەن چالاکوانانى عێراقیەوە لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا بڵاوکراوەتەوە و ناس کورد بەدواداچونى بۆ کردووە، ژنێک هەردوو منداڵەکەى خۆى لەسەر پردى ئەئیمەوە لەسەر ڕوبارى دیجلە لەناو شارى بەغداوە هەڵدەداتە خوارەوە.
منداڵەکان یەکێکیان کوڕە تەمەنى سێ ساڵانە و ئەوى تریان کچە و تەمەنى دوو ساڵانە و بەهۆیەوە هەردووکیان گیانلەدەستدەدەن و لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە تەرمەکان دەردەهێنرێنەوە و ژنەکەش دەستگیر دەکرێت.
بەگوێرەى چالاکوانان، هۆکارى ڕوداوەکە دروستبوونى کێشە و دەمەقاڵێێ ژنەکە لەگەڵ پیاوەکەیدا بووە کە لێى جیابووەتەوە و بەخێوکردنى منداڵەکان لەئەستۆى ژنەکەدا ماوەتەوە بەپێى یاسا.
حدث فالعراق ام ترمي اطفالها من فوق جسر نهر دجله انتقاماً من طليقها ،
— عبدالله القحطاني 🇸🇦 MBS (@abdullah2030MBS) October 18, 2020
مهما كانت مشاكلكم الاسرية والزوجية اطفالكم لا ذنب لهم ! pic.twitter.com/NV8Fzed9eq
لەگرتەیەکى ڤیدیۆیى تردا، باوکى منداڵەکان دەچێتە شوێنى ڕوداوەکە و بۆ مناڵەکانى دەستدەکاتە ناڵە و گریان و چالاکوانانیش بەو هۆیەوە داواى هەموارکردنەوەى یاسایى لەئەستۆگرتنى منداڵ دەکەن لەکاتى جیابونەوەدا.