گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کازمى باسى جێبەجێکردنى کارنامەى وەزارى دەکات

2020.10.18 - 16:18
App store icon Play store icon Play store icon
کازمى باسى جێبەجێکردنى کارنامەى وەزارى دەکات

ناس کورد-

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق رایگەیاند، بەشى زۆری کارنامەى وەزارى تەنها لەماوەى پێنج مانگدا جێبەجێکراوە.

 

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 
 

نوسینگەى کازمى (18ی تشرینی یەكەمی 2020) لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، کازمى لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکان بۆ لێکۆڵینەوە لەرووداوەکانى تشرینى ساڵى ڕابردوو رایگەیاندووە، پێکهێنانى لیژنەکە بۆ گەڕانەوەى بەهاکان بووە بۆ دەوڵەت و مامەڵەکردن بەبەرپرسیارێتى.


کازمى ئاماژەى بەوەشکردووە،  حکومەت زۆربەى ماددەکانى کارنامەى وەزارى لەماوەى تەنها پێنج مانگدا جێبەجێکردووە، کارەکانى لیژنەى گەڕان بەدواى راستییەکان بەشێکە لەو کارنامەیە.


وتیشى وەرەقەى سپى چاکسازییان راگەیاندووە، بۆ وەستانى بەهەدەردانى داهاتى گشتى، تا عێراق ببێتە وڵاتێک کە پشت بە پیشەسازیی و کشتوکاڵ ببەستێت.