ناس کورد-
کۆمپانیاى سامسۆنگ لاقرتێەک بە کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمەریکى دەستپێکردووە کە مۆبایلە نوێیەکەى بەبێ شەحن و سەماعە دەفرۆشێت، سامسۆنگ ڕێکلامێکى بۆ جۆرێک لە بەرهەمەکەى کردووە و دەڵێت، ئەوان پارەى شەحن و سەماعە لە کڕیارەکان وەرناگرن و لەگەڵ مۆبایلەکاندا پێیان دەدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
هەژماری تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کۆمپانیایاکە لە عێراق هەڵمەتێکى لاقرتێ ئامێزى لەدژى کۆمپانیاى ئەپڵى ئەمەریکى بڵاوکردوەتەوە کە بەم دواییانە ئەو کۆمپانیایە دروستکردنى چەند جۆرێکى نوێ لەئامێرى ئایفۆنی ی12 ڕاگەیاند کە سەماعە و ئامێرى شەحنکەرەوەی لەگەڵدا نییە.
زیاتر بخوێنەوە: هەموو شتێک لەبارەى ئایفۆنە تازەکەى ئەپڵ
لەسەر پەڕەى فەرمى فەیسبوکى، کۆمپانیاى سامسۆنگ لە عێراق (18ى تشرینى یەکەمى 2020) ، ڕیکلامى بۆ وێنەیەکى گالاکسى نۆت 20 کردووە، ئەوەشى ڕاگەیاندووە ئەو مۆبایلەیان لەگەڵ سەماعە و شەحنەکەشدا پێکەوە دەفرۆشن و پارەى ئەو مایک و شەحنەش وەرناگیردرێت.
لەگەڵ بڵاوکردنەوەى ڕیکلامەکەى کۆمپانیاى سامسۆنگدا لەپەڕەى فەرمى ئەو کۆمپانیایە لە فەیسبوک، لاقرتیەکى زۆر بە بڕیارەکەى کۆمپانیاى ئەپڵ دەکرێت بەهۆى ئەوەى مۆبایلە نوێیەکەى بەبێ شەحن و سەماعەوە دەفرۆشێت و لایکێکى زۆر بۆ بەرهەمەکەى کۆمپانیاى سامسۆنگى کۆرى چووە.