گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: ئەگەر ئەوە ڕووبدات ناچارم ئەمەریکا جێبهێڵم

2020.10.18 - 13:01
App store icon Play store icon Play store icon
ترەمپ: ئەگەر ئەوە ڕووبدات ناچارم ئەمەریکا جێبهێڵم

ناس کورد-

دۆناڵد ترەمپ ڕایدەگەیەنێت، گەر لەبەرامبەر جۆ بایدندا  لەهەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا شکست بهێنێت ئەوا  ئەمریکا جێدەهێڵێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەیەکێک لەکەمپەینەکانى هەڵبژاردنەکان و لەبەردەم لایەنگرانیدا، لەشارى ماکۆن لەویلایەتى جۆرجیا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند: " لەژێر فشارێکى گەورەدام، گەر لەبەرامبەر خراپترین کاندید بۆ هەڵبژاردنەکان لەمێژووى هەڵبژاردنەکانى سەرۆکایەتىی ئەمریکا 'جۆ بایدن' بیدۆڕێنم، ئەوا ناچار دەبم ئەمریکا جێبهێڵم." 

 

لەگەڵ نزیکبوونەوەى وادەى هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەمریکادا کەسەرەتاى مانگى تشرینى دووەمى ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت، لەزۆر پرسدا ترەمپ و جۆ بایدن کە دوو ڕکابەرى کۆمارى و دیموکراتەکانن بۆ پۆستى سەرۆکایەتیى ئەمریکا دەستیان لەبەخشنەوەى تۆمەت لەدژى یەکتر هەڵنەگرتووە.

 

ژمارەیەکیش لەچاودێرانى ئەمریکا لێدوانەکەى ترەمپ بۆ جێهێشتنى ئەمەریکا لەئەگەرى دۆڕاندنى بەرامبەر بایدن بەنوکتە ناو دەبەن و دەڵێن: " ئەو وتەیە لەچوارچێوەى هەڵمەتەکانى هەڵبژاردن دەرناچێت بەتایبەت بەرەو نزیکبوونەوەى هەنگاو دەنێن".

 

لاى خۆشیەوە پێشتر  جۆبایدن هۆشیدارى ئەوەیدا، ئەگەر ترەمپ لەسەر کورسى سەرۆکایەتى بمێنێتەوە، ئەوا ژمارەى توشبوون و مردن بەکۆرۆنا لەئەمریکا زیاتر دەبێت و کۆمپانیا بچوکەکانیش بەبەردەوامى دادەخرێن و نەهامەتیەکانى خێزانى کرێکارانیش بەردەوام دەبێت.