ناس کورد-
بەگوێرەی ڕۆژنامەی ئەلعەرەب، سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا پەیامێکی ئاڕاستکراو بوو لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت میلیشیاکانی نزیک لە ئێران هەوڵەکانیان بۆ پەرەپێدان بە گرژییەکان دژی کورد و سونە لەماوەی چەند مانگی داهاتوودا چڕ بکەنەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەی" ئەلعەرەب" لەڕاپۆرتێکدا کە (یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2020) بڵاویکردووەتەوە، تیایدا هاتووە: " سوتاندنی بارەگای پارتی لە بەغدا پەیامێکی ئاڕاستکراو بووە لەلایەن میلیشیاکانەوە بۆ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق کە لەئێستادا لەهەوڵی ئەوەدایە سنورێک بۆ هەژموونیان دابنێت، لەهەمان کاتیش‌دا دەیەوێت جوڵە بەو دۆسیانە بکات کە بەشێک لەسەرکردەکانیان ئیدانە دەکات، هاوکات مەترسییەکی گەورەشە بۆ سەر ئەو حیزبانەی کە لەئێستادا ڕوڵیان هەیە لە فەرمانڕوایی عێراق".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێدەچێت میلیشیاکانی نزیک لەئێران لەماوەی داهاتوودا بەتایبەتی چەند مانگێک پێش هەڵبژاردنەکانی داهاتوو هەوڵەکانیان چڕبکەنەوە لەپەرەپێدان بە گرژی و ئاڵۆزییەکان دژبە کورد و سونە.
مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ( 17ی تشرینی یەکەمی 2020)لە تویتێكدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر سەرکۆنەی هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باره‌گای لقی 5ی پارتی دیموكراتی كوردستان و كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی ناوچه‌ی به‌له‌دی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین کرد و جه‌ختی كرده‌وه: " هه‌رگیز ناگه‌ڕێینه‌وه بۆ قۆناغی پێكدادانی تایفی و به‌یه‌كه‌وه ئه‌و قۆناغه‌مان تێپه‌ڕاندووه."
ئاماژەی بەوەشكردبوو: "تاوانه‌كه‌ی به‌له‌د ڕه‌تكراوه‌یه و ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر باره‌گای پارتی دیموكراتی كوردستان و هه‌موو ئه‌و ده‌ستدرێژیانه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه كه ده‌كرێته سه‌ر عێراقییه‌كان و به ناوی ده‌وڵه‌ت و گه‌ل رووبه‌ڕوویان ده‌بینه‌وه. ژماره‌یه‌ك تۆمه‌تباریشمان ده‌ستگیركردووه و ئه‌وانی دیكه‌ش ده‌ستگیر ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری جێبه‌جێ بكه‌ین".