ناس کورد-
سەرۆکی هەرێمی کوردستان سهرکۆنهی تاوانهکهی بەلەد دهکات کە بووەهۆی کوژرانی 10 کەس و دەشڵێت، ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ ههڕهشه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەندراوێکدا (یەکشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "زۆر بە توندی ئەو تاوانە دڕندانەیە ئیدانە و شەرمەزار دەکەین کە لە ناوچەی فهرحاتییهی سهر به قهزای بهلهد له پارێزگای سەلاحەدین ڕوویدا و تیایدا ژمارهیهک هاووڵاتی بوونه قوربانی، هاوخەمی کەسوکاری قوربانییان و خەڵکی ناوچەکهین. "
ئاماژەی بەوەشكردووە: " داواکارین دەزگا پەیوەندارەکانی حکوومەتی فیدراڵ دەستوبرد بکەن لە دۆزینەوە و دەستنیشانکردنی ئەو لایەن و گرووپە تیرۆریستەی لە پشت تاوانەکەوەن و تاوانکاران ڕووبهڕووی یاسا بکرێنهوه و به سزای خۆیان بگهیهنن.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختیشیکردووەتەوە: "ئەرکی هەموو هێز و لایەنەکانە هاوکار و پاڵپشتی حکوومەت بن بۆ دانانی سنوورێک بۆ ههڕهشه و تاوانکاری و دەستدرێژیی بەردەوام بۆ سەر ژیانی هاوڵاتییان و دامودەزگاکان."
دوێنێ شەممە، هێزێکی نەناسراو 12 کەسیان لە هێزەکانی حەشدی عەشائیری لە ناوچەیەکی قەزای بەلەد ڕفاند و دواتر تەرمی 10 کەسیان دۆزرانەوە و دوو کەسیشیان تائێستا بێسەروشوێنن.