گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

ستراتیژی نوێ بۆ نەورۆز دادەڕێژن

گەشتوگوزاری هەرێم: كوردستان دەكەینە ناوەندێك بۆ ناساندنی نەورۆز لە جیهان

2019.03.05 - 13:25
گەشتوگوزاری هەرێم: كوردستان دەكەینە ناوەندێك بۆ ناساندنی نەورۆز لە جیهان

 

 

ناس کورد-

 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت دەستەکەیان بەرنامە‌و پلانی هەیە بۆ هەموو وەرزێك، بۆ نەورۆزی ئەمساڵیش بەرنامەی تۆکمەیان داڕشتووە بۆ پێشوازی لەگەشتیاران.

 

نادر رۆستی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم تایبەت بە ناس كورد-ی ڕاگەیاند، لەمساڵدا ئامادەكاریی تەواویان كردووە بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران ‌و دابینكردنی شوێنی حەوانەوە و  پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بۆ گەشتیاران.

 

وتیشی "چاوەڕوانی ژمارەیەكی زۆری گەشتیاران دەكەین رووبكەنە شوێنە گەشتیارییەكانی هەرێم".

 

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان ستراتیژی دەستەكەیانی بۆ پێشوازیكردن لەگەشتیاران لەجەژنی نەورۆزی ئەمساڵ روونكردەوە‌و ئاماژەی بەوە كرد بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ‌و بۆ یەكەمجار ستراتیژیەتێكی نوێ‌ رادەگەیەنن.

 

لەبارەی ستراتیژە نوێیەکەشەوە وتی: "دەمانەوێت هەرێمی كوردستان بكەینە ناوەندێك بۆ كەرنەڤاڵەكانی نەورۆز و جەژنەكانی تر لەسەر ئاستی جیهان بەمەبەستی ڕاكێشانی گەشتیاران‌ و زیادكردنی داهاتی ناوخۆ‌و چالاكییەكان لەم بۆنەیەدا".

 

وتیشی "ئەمساڵ ‌و لەم بۆنەیەدا دەستەكەمان دەیەوێت زیاتر ناساندن بۆ نەورۆز و كەرنەڤاڵەكانی بەهار بكەین بۆ گەشتیاران، هەروەها هەموو بەڕێوبەرایەتییەكانی گەشتوگوزار لەشارەكانی هەرێم لیژنەیان دەبێت لە بازگەكان بۆ رێنمایی و پێشوازی گەشتیاران".