کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
محەمەد ڕەزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنى سائیروی ڕەوتی سەدر بە سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق هەڵبژێردرا و هاوکات نایف شەمەری بە جێگر و ناسر هەرکی بە بڕیاردەری لیژنەکە هەڵبژێردران.
محەمەد ڕەزا لە ساڵی 2017دا و لەکاتی ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانەکانی ناوچەى سەوزی بەغدا بەرپرسی پاسەوانی ناوچەى سەوز بووکە ئەوکات خۆپیشاندەران چوونە ناو ناوچەى سەوز.
هەروەها لەکاتی چوونی موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر بۆناو ناوچەى سەوز و مانگرتنى تێیدا، محەمەد ڕەزا لە چەند وێنەیەکدا دەرکەوت کە دەستى موقتەدا سەدر ماچ دەکات.
هەڵبژاردنی محەمەد ڕەزا دوای ناکۆکییەکى زۆر هات لەنێوان ئەندامانی لیژنەکە بۆ دەستنیشانکردنی سەرۆکەکەى و چەند کەسێکى تر خۆیان بۆ پۆستەکە کاندید کرد.