ناس کورد-
سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە پەرلەمانی کوردستان، ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی کۆمێنتی "یەک بست" بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیچ کۆمێنتێکی لەسەر بەیانەکەی بارزانی نەداوە.
لە ڕوونکردنەوەیەکدا عەبدولستار مەجید، سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ (شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "لە یەکێک لە پەیجەکان و لەسەر هەواڵێکی کاک مەسعود بارزانی ، فەیسبووکێک بەناو و وێنەی سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ کۆمێنتێکی نەشیاوی نوسیبوو وا دەرکەوتووە کە پەیجی بەندە ئەو کۆمێنتەی نوسیوە ."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "لێرەوە هەموولایەک ئاگادار دەکەمەوە کە نە ئەوە زمانی منە نە لە ڕەوشت و گوفتاری منیش دەوەشێتەوە، هەر بۆچوون و هەڵوێستێکیشم هەبێ بە ڕاشکاوی دەیڵێم نەک بەو ئاستە نزمە و لە کۆمێنتی ئەملاولا ."