ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، لەدوای هەڵکوتانەسەر دەرمانخانەیەک و هێرشکردنەسەر کارمەندێکی تەندروستی لە هەولێر، تۆمەتباری سەرەکی رووداوەکەیان دەستگیرکرد و بەشوێن تۆمەتبارەکەی دیکەشدا دەگەڕێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر لەڕاگەیەندراوێکدا (شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند: "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک لە نێو تۆرە کۆمەلایەتیەکان کە دووکەس ھەلدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک لە شاری ھەولێر تیمێکی تۆکمەمان پێھێنا و بە کەمتر لە 24 کاتژمێر رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف .ع .ق )دەستگیر کرد."
ئاماژەی بەوەشكردووە: "ھێزەکانمان سەرقالی دستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن دەستبەجێش پەراوی بۆ کراوە و درایە دەست یاسا بەپێی مادەی(430) لە یاسای سزادان."
پۆلیسی هەولێر دەشڵێت: " دلنیایی دەدەینە ھاولاتیانی خۆشەویستی شاری ھەولێر کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەرومالیان بەرقەراربوونی ئەمنیەت وە خۆشمان بەخزمەتکاری ھاولاتیان دادەنێین."
لەچەند ڕۆژی ڕابردوودا گرتەیەلی ڤیدیۆیی بڵاوبووەوە کە تێیدا، لەشآری هەولێر دوو کەس هەڵدەکوتنەسەر دەرمانخانەیەک و هێرشدەکەنەسەر کارمەندێک و دواتر دەرۆن.