ناس کورد-
حكومەتی هەرێمی كوردستان بە تووندى سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەكات و و دەڵێ، ئەو کارانە جێگەی قبوڵ کرد نین، داواشی لە حکومەتی عێراق کرد ڕێوشوێنی پێویست لەوبارەیەوە بگرنەبەر.
لە راگەیەندراوێکی حکومەتی هەرێم لەبارەی سووتانی لقی پارتی لە بەغدا و بێ رێزێکردن بە ئاڵای کوردستان هاتووە، هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە.
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا (شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020) ڕایگەیاند، بە تووندى سووتاندنی ئاڵای كوردستان و هێرشی سەر بارەگای پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەغدا شەرمەزار دەكات.
ئاماژەی بەوەشكردووە، هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەك لە لایەن هەر كەس و گرووپێكەوە بۆ سەر سیمبۆلەكانی هەرێمی كوردستان و حزبە سیاسییەكانی جێگەی قبووڵكردن نییە.
حکومەتی هەرێم جەختیشیکردووەتەوە: "پێویستە حكومەتی فیدراڵ رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بارەگای حزبەكان و نوێنەرایەتیی وڵاتانی بیانی لە بەغدا وهەر شارێکی دیکە لە هێرشی هەر گرووپێکی لە یاسا دەرچوو بگرێتەبەر."
لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "حكومەتی هەرێمی كوردستان بە مافی خۆی دەزانێت هەموو رێوشوێنێكی یاسایی و رێگەپێدراو بۆ پاراستنی هاووڵاتییان و دەستكەوتەكانی و ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان بگرێتەبەر."
حکومەتی هەرێم دەشڵێت: "داوا لە حكومەتی فیدراڵ دەكەین، رێوشوێنی یاسایی بگرێتەبەر وهێرشکاران بە سزای خۆیان بگەیەنن تا ئەم جۆرە کردەوە دزێوانە دووبارە نەبنەوە."