گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژهەڵاتی کوردستان... برایەک خوشکەکەی لەسێدارەداوە و دواتر سەری بڕیوە

2019.05.05 - 13:57
App store icon Play store icon Play store icon
ڕۆژهەڵاتی کوردستان... برایەک خوشکەکەی لەسێدارەداوە و دواتر سەری بڕیوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەپێی هەواڵێکی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی ڕابردوو لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کچێكی خەڵکی پەهلە (زەڕین ئاوا) سەر بە شاری دێهلۆڕان لە پارێزگای ئیلام لەلایەن براکەیەوە لە سێدارە دراوە و دواتریش سەر بڕدراوە. بەپێی هەواڵەکەی هەنگاو، کچەکە ناوی مەریەم بەختیارییە و تەمەنی  29 ساڵە و براکەی بە ناوی مستەفا دوای ئەوەی لەسێدارەی داوە و گیانی لە دەست داوە، سەریشی بە چەقۆ بڕیوە. هەنگاو ئاماژەی بەوەشداوە، مریەم دوو ساڵ پێش ئێستا لەگەڵ کوڕێکی خەڵکی دێهلۆڕان پەیوەندی خۆشەویستی هەبووە و بەهۆی ئەوەی کوڕەکە لەگەڵ مریەم هاوسەرگیری نەکردووە، مستەفا بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس خوشکەکەی کوشتووە. لەو بارەیەوە سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی مریەم ڕایگەیاندوە، کە مستەفا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو چەندین جار خوشکەکەی تا ئاستی مردن ئازار و ئەشکەنجە داوە و جارێکیش دەست و قاچی شکاندووە. ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە ئەمڕۆ یەکشەممە، مستەفا خۆی رادەستی پۆلیس کردووە و دەستبەسەرکراوە. بەپێی ئامارێکی تۆمار کراو لە ناوەندی ئاماری ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای ساڵی 2019وە تا ئێستا، 11 ژن لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن کەسانی نزیکی خۆیانەوە کوژراون کە چوار حاڵەتیان بە بیانووی پاراستنی شەرەف و نامووس بووە.