ناس کورد-
زۆربەى نەخۆشخانەکان پەنا دەبەنە بەر پێدانى پلازماى خوێنى ئەوانەى لە ڤایرۆسى کۆرۆنا چاکبوونەتەوە بە توشبووى نوێ، بەڵام دەرکەوتووە ئەو رێگەیە بەدەر نییە لە کێشە و گرفت ئەگەر پێدانى بە نەخۆش دوابخرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژنامەى ئۆم بیوى کۆمەڵەى ئەمەریکى بۆ زانستى زیندەگى لە دوا بڵاوکراوەیدا کە ناس بەدواداچونى بۆ کردووە بڵاویکردوەتەوە، ئاستى دژە تەنەکان لە خوێنى چاکبووەوەکاندا بەزووى دادەبەزێت.
باسی لەوەش کردووە، لەماوەى چەند هەفتەیەکدا و دواى چاکبوونەوە لەنەخۆشیەکە و دیارنەمانى نیشانەکانى بەخێراى ئاستى تەنە دژەکان لەخوێندا دادەبەزێت.
زاناکان ئەوە بەپێویست دەزانن لەماوەیەکى کەمدا و دواى چاکبوونەوەى نەخۆشەکە پلازماکە لەلاشەى وەربگیرێت چونکە گەر زۆر دوابکەوێت ئیدى سودى نامێنێت.
ئەو نەخۆشانەى کە چاک دەبنەوە لە پەتاى کۆرۆنا ناتوانن پلازما ببەخشن تا دواى تێپەڕینى 14 ڕۆژ بەسەر نەمانى نیشانەکانیەوە نەبێت، بۆ ئەوەى جەستەى لە پاشماوەکانى ڤایرۆسەکە پاکببێتەوە.
ئەندرێس فنزى، توێژەرى لەزانکۆى مۆنتریاڵ دەڵێت "ئێمە نامانەوێت ڤایرۆسەکە بکەینە گیانى کەسى ترەوە بەڵکو دەمانەوێت دژە تەنەکان بکەینە گیان توشبووانەوە، بەڵام ئەوەشمان بۆ دەرکەوتووە کە پلازماکە بۆ چەند هەفتەیەک تواناى دەمێنێتەوە تا شەڕى ڤایرۆسەکەى بکات".