ناس کورد-
لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕاگەیاند، "زۆر نیگەرانین لە دەستبردنی بۆ ئاڵای کوردستان کە بە خوێنی هەزاران ڕۆڵەی قارەمان پارێزراوە."
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لاهور شێخ جەنگی لە تویتەری خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە (17ی تشرینی یەکەمی 2020) و دەڵێت، "هەر گروپ و تاقمێک ئەگەر نیگەرانن لە کەسێک یان پارتێک، ڕێگەپێدراو نین دەست بۆ پیرۆزییەکانی نەتەوەکەمان بەرن، ئاڵای کوردستان هێڵی سورە."
پەیامەکەى لاهوری شێخ جەنگی لەکاتێکدا ئەمڕۆ شەممە لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەدژی لێدوانەکانی هۆشیار زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی لەدژی حەشد، هەڵیانکوتایە سەر لقی پارتی لە بەغدا و چوونەناویەوە و سوتاندیان.