کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس كورد-
بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، شەپۆلی بارانبارین لە هەرێمی کوردستان نامێنێت و ئەمرۆ و سبەینێ کەشوهەوا جێگیر دەبێت.
لەڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، "ئەمڕۆ و سبەی کەشوهەوا بە جێگیریی دەمێنێتەوە و لە تەواوی شارەكانی هەرێم باران بارین دەوەستێت و ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور."
سەبارەت بە پلەكانی گەرماش لە راگەیەندراوەكەی كەشناسیدا هاتووە، ئەمڕۆ و سبەی پلەكانی گەرمای سەرجەم پارێزگاكانی هەرێم بەرزتر دەبێتەوە و لە نێوان 10 بۆ 26 پلە دەبێت.