کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد-
سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری کەلار کرێکارێک لەکاتی پاککردنەوەی بیرێکی ئاودا گیانی لەدەست دا.
رائید عەلی جەمال قەدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی دەست ناس كورد كەوتووە، ڕایگەیاندووە "سەر لەبەیانی ئەمڕۆ (سێشەممە) كرێكارێكی تەمەن (64) ساڵ لە كاتی پاككردنەوەی بیرێكی ئاو گیانی لەدەستدا".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژە بەوە دەكات "كرێكارەكە ناوی ئەسعەد حسێن عەزیز، دانیشتوی گەڕەكی بەردەسوری قەزای كەلارە".
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، كرێكارەكە بەمەبەستی پاككردنەوە چووەتە ناو بیرێكی ئاوەوە لەناو باخی هاوڵاتییەك لەگوندێكی نێوان كەلار و رزگاریو لەكاتی كاركردندا لەنێو بیرەكە خنكاوەو گیانی لەدەستداوە.
بەوتەی عەلی جەمال قدوری، تەرمی كرێكارەكە دەرهێنراوەتەوە و بەمەبەستی پشكنین رەوانەی پزیشكی دادوەریی كەلار كراوەو لەسەر هۆكاری گیانلەدەستدانەكەی پۆلیس چاوەڕوانی راپۆرتی پزیشكییە.