ناس کورد-
به‌رپرسی ئه‌وكاتی هێزه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه له ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ردا ڕایگه‌یاند، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له باشوری كه‌ركوك به فه‌رمانی ئه‌و بووه و دەشڵێت: به‌و فه‌رمانه‌م ژیانی زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه‌م له مردن ڕزگار كرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، له چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017دا کە ئەمڕۆ میدیای یەکێتی بڵاویکردووەتەوە ڕایگه‌یاند:" له‌پێناو ڕزگاركردنی ژیانی زیاتر له 10 هه‌زار پێشمه‌رگه، فه‌رمانم به هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كرد، له میحوه‌ره‌كانی باشووری كه‌ركوك بكشێنه‌وه.
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا رایگه‌یاند، "بڕیاری ئێمه به هه‌ماهه‌نگی نه‌بووه له‌گه‌ڵ هێزه عیراقییه‌كان ، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، به ڕێككه‌وتنی وڵاتانی تر هێزه‌كانی عیراق و حه‌شدی شه‌عبی هێرشیانكرده سه‌ر پێشمه‌رگه و وتی "زۆرم پێ سه‌یره خیانه‌ت بدرێته پاڵ كوڕی گه‌وره‌ی مام جه‌لال."
جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا وتیشی، "سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌و شێوه‌یه نییه خیانه‌ت بكات و سه‌نگه‌ر چۆڵ بكات، ئه‌وه‌ی كه‌ناڵه‌كانی پارتی كردیان له ئاستێكی زۆر نزمدا بوو و به‌رپرسیارانه نه‌بوو، هه‌موو هه‌وڵیان بۆ له‌كه‌داركردنی شكۆی پێشمه‌رگه بوو."
ڕووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەر نزیكەی سێ هەفتە لەدوای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستان لە (25 ئەیلولی 2017) ڕوویدا كە بەهۆیەوە لایەنە كوردییەكان (پارتی و یەكێتی) دەسەڵاتیان بەسەر ڕوبەرێكی بەرفراوانی ناوچەی جێناكۆكدا (140) لەدەستدا لەبەرژەوەندی هێزە فیدراڵییەكانی عێراق و حەشدی شەعبی لەپێش هەموویانەوە شاری كەركوك كە پێگەیەكی ستراتیژی و مێژویی هەیە، لە ئێستاشدا هۆكارەكانی ئەم پاشەكشە و نسكۆیە بووەتە کەرەستەیەکی گەورەی شەڕی میدیایی و ململانێی میدیای فەرمی و سێبەری پارتی و یەكێتی.