ناس کورد-
پزیشکێکی پسپۆڕێ خۆراک ئامۆژگاری هاووڵاتیان دەکات بەردەوام سەوزە میوە ڕەنگ سورەکان بخورێن و چەندین سوودی گەورەی ئەو خۆراکانە ئاشكرادەکات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دکتۆر کامه‌ران ر‌سوڵ ژاژڵه‌یی ،پسپۆڕی زانستی خۆراک لە فەیسبوکی خۆی بڵاویکردووەتەوە: "زانست ده‌مێکه سه‌لماندوویه‌تی که سه‌وزه و میوه ڕه‌نگ سووره‌کان یه‌کێکن له خۆراکانه‌ی که ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده دژه ئۆکسانه‌کان و کانزا و ڤیتامین و ڕیشاڵه‌کان که یارمه‌تی گۆڕینی پڕوتین و کاربۆهیدرات و چه‌وری ده‌دات بۆ وزه، هه‌روه‌ها دهوڵهمهندە به کۆمه‌ڵێک پێکهاتوو که به هاوڕیی دڵ ناسراون و ڕێگه ده‌گرن له نه‌خۆشیه‌کان دڵ و جه‌ڵته."
ئاماژەی بەوەشكردووە، له به‌ر ته‌ندروستیه‌کی باشتر، ئه‌م جۆره خۆراکه بخۆ :
سه‌وزه و میوه ڕه‌نگ سووره‌کان :
۱ ــــ میوه ڕه‌نگ سووره‌کان: وه‌ک هه‌نار، شووتی، شلیک، تووتڕک، شاتوو، گێلاس، سێوی سوور، تووی سوور، سیندی سوور، هه‌ڵووژه‌ی سوور، هه‌نجیری سوور، ته‌ماته ( هه‌رچه‌نده لای زۆر که‌س وایه سه‌وزه‌یه )، هه‌رمێی سوور، به‌ڵاڵوک، تووتی کێوی، کاڵه‌کی سوور ۰
۲ــــ سه‌وزه ڕه‌نگ سووره‌کان: وه‌ک چه‌ونده‌ر، بیبه‌ری سوور، که‌له‌رمی سوور، پیازی سوور.
سه‌وزه و میوه ڕه‌نگ سووره‌کان :
۱ــــ چونکه ده‌وڵه‌مه‌ندن به مادده دژه ئۆکسانه‌کان : وێنه‌ی ( ئهنثوسيانين ) و( لايكۆپين ) و( ڤلاڤینۆيد)و(ڕايسفيڕاتڕۆڵ ) یارمه‌تی خۆپاراستن فهدهن له :
- نه‌خۆشیه‌کانی دڵ و جه‌ڵته و سه‌کته‌ی مێشک و ته‌سک بوونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌کان ۰
- شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات و سیه‌کان و مه‌مک و ڕیخۆڵه ئه‌ستووره و سورینجک ۰
-به‌رزی فشاری خوێن ۰
۲ ـــ بڕێکی که‌م له وزه‌یان تێدایه: بۆ ڕێگری کردن و چاره‌سه‌ری قه‌ڵه‌وی و نه‌خۆشیه درێژخایه‌نه‌کان زۆر به سوودن .
۳ ـــ بڕێکی زۆر که‌م له سۆدێومیان تێدایه؛ بۆ خۆپاراستن و چاره‌سه‌ری له نه‌خۆشی وه‌ک به‌رزی فشاری خوێن و شه‌کره و دڵ و گورچیله زۆر به‌که‌ڵکن ۰
٤ ــــ ده‌وڵه‌مه‌ندن به و کانزا و ڤیتامینه هه‌مه‌جۆره‌کان و بڕێکی باش له ڕیشاڵ و ئاو ۰
جەختیشیکردووەتەوە، له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه پزیشکه پسپۆڕه‌کانی زانستی خۆراک داواکارن ڕۆژانه بخورێن و باشتر وایه به تازه‌یی بخورێن، یاخود به شێوه‌ی شه‌ربه‌تی فرێش ۰