گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەرێم بەشی دوو ساڵ ئاوی گلداوەتەوە و پلانی دروستکردنی 18 بەنداویی گەورەى هەیە

2019.05.05 - 09:03
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم بەشی دوو ساڵ ئاوی گلداوەتەوە و پلانی دروستکردنی 18 بەنداویی گەورەى هەیە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس كورد - هەڤاڵ فەتاح وەرزی بارانبارینى ئەمساڵ نمونەی لە مێژووی نوێی هەرێمی کوردستاندا کەمبوو، باران و بەفری زۆر بەنداوەکانى هەرێمی کوردستان و ژێرزەوی پڕکردووە، بەڕێوەبەری بەنداوەکانیش دەڵێت، بەهۆى بارانبارینى ئەمساڵ بەشی دوو ساڵ ئاو لە بەنداوەکاندا کۆکراونەتەوە. ئەکرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەنداوەکان لە وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى هەرێم بە ناس کوردی وت، وەزارەتەکەى پلانی ستراتیژی هەیە بۆ دروستکردنی 250 بەنداوی قەبارە جیاواز لە ماوەى 10 ساڵدا تاوەکو ئاسایشی ئاو لە هەرێمی کوردستان مسۆگەربکات. ئەکرەم ئەحمەد وتیشى، دروستکردنی بەنداو پێویستى بە بودجەیەکى زەبەلاح هەیە بەڵام نەبوونی بودجەی پێویست و قەیرانی دارایی لە ساڵانی ڕابردوودا هۆكاربوون بۆ دواكەوتنی پرۆژەكان، گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بەردەوامە بەڵام تائێستا حکومەتى عێراق نەهاتووەتە سەرخەت بۆ دابینکردنی بەشێک لە بودجەکە. ئاماژەى بەوەشکرد، پلانەکە خۆی لە دروستکردنی 250 بەنداوی قەبارە جیاواز دەبینێتەوە کە 18 بەنداوی گەورە و 17 بەنداوی مامناوەندیان تێدایە و پێویستى بە حەوت ملیار دۆلار هەیە و دەبێت لەماوەى 12 ساڵدا تەواو بکرێن.   لەلایەكی ترەوە حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بە ناس كورد-ی راگەیاند، عێراق لە ئێستادا زیاتر لە 47 ملیار مەتر سیجا ئاوی كۆكردوەتەوە بەوەش عێراق قەیرانی  كەمبوونی ئاوی تێپەڕاندووە و بۆ ماوەی دووساڵ یەدەكی ئاو لە بەنداوەكانی عێراقدا هەیە. وتیشی، "هەوڵدەدرێت لەگەڵ حكومەتی هەرێم پەرە بە بەنداوەكان بدەن، پلانیش هەیە لە ساڵانی داهاتوودا چەند بەنداوێكی دیكە دروست بكەن". ئاماژەى بەوەشکرد، لە ئایندەیەكی نزیكدا شاندێكی عێراقی سەردانی وڵاتی توركیا دەكات بۆ بە دەستهێنانی پشکی عێراق لە ئاوی ڕووبارە نێودەوڵەتیەكانی نێوانیان.