گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بانكی ناوەندی پێشینەی خانووی كردە 100 ملیۆن دینار

2020.10.15 - 21:13
App store icon Play store icon Play store icon
بانكی ناوەندی پێشینەی خانووی كردە 100 ملیۆن دینار

ناس کورد-

بانكى ناوەندیى عێراقى پێشينەى كڕينى خانوى بۆ 100 مليۆن دينار بەرزكردەوە و ماوەى قيستەكانيشى بۆ 15 ساڵ درێژكردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەيسەر جەبار، بەڕێوەبەرى ڕاگەياندنى بانكى ناوەندیى عێراق (پێنجشەممە 15ى تشرينى يەكەمى 2020) بە ئاژانسى هەواڵى فەرمى عێراقييەى وتووە، بانكى ناوەندى دوو دەستپێشخەرى بۆ كڕينى يەكەى نيشتەجێبوون كردووە.

 

ڕونيشيكردوەتەوە، دەستپێشخەرى يەكەى نيشتەجێبوون دوو جۆرە يەكەميان بانكە تايبەتيەكانە و جۆرى دووەميش سندوقى نيشتەجێبون و بانكى خانوبەرەيە.

 

هێماى بۆ ئەوەشكردوە، يەكەم بريتييە لەوەى هاوڵاتى ياخود فەرمانبەر دەتوانن بڕى 100 مليۆن دينار لە بانكى تايبەتى وەرگرن بۆ كڕينى يەكەى نيشتەجێبوون، پارەكە بە 15 ساڵ دەدرێتەوە و 3%ى زيادەى دەچێتەسەر.

 

تەئكيديشى كردوەتەوە، قەرزى دووەميش سندوقى نيشتەجێبون و بانكى خانوبەرەيە كە سەقفى قيستەكانى لە 10 ساڵەوە بەرزكردوەتەوە بۆ 15 ساڵ، بەڵام بڕى قەرزەكە سندوق و بانكەكە ديارى دەكەن.