ناس کورد-
لەسەر دۆسیەى ساختهكردنى پسوڵهى گومرک له مهرزی پهروێزخان، تائێستا 12 كهس داواكراون كه 6 لهوان دهستگیر كراون و ئەوانیتر كە یەكێكیان ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگاری سلێمانییە لە لیستی گۆڕان خۆیان رادەست نەكردووە.
بەپێی زانیارییەكانی رادیۆى دەنگ لە گەرمیان كە "ناس" بەدواداچوونی بۆ كردووە (15 تشرینی یەكەمی 2020)، لەسەر دۆسیهى ساختهكردنى پسوڵهى گومرگ بۆ بارە فافۆن له مهرزی پهروێزخان، تا ئێستا 6 کەس دەستگیرکراون و 6 کەسى دیکەش فەرمانى دەستگیرکردنيان بۆ دەرچوە.
بەگوێرەی دۆسیەی لێكۆڵینەوەكان یەکێک لە داواكراوهكان (محەمەد شێخ وەهاب) ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانیە لە لیستی گۆڕان، بەڵام سەرباری ئەوەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتى پۆلیسى گەرمیانەوە نوسراوى فەرمى ئاراستەى ئەنجومەنى پارێزگاى سلێمانى كراوه بۆ رادەستکردنی تائێستا نەچووەتە بەردەم یاسا.
محهمهد شێخ وههاب، ئهو تۆمهتانە رەت دەكاتەوە ئاراستەی كراون و به پیلانێك بۆ لێدان لەنا و ناوباگی خۆی لەقەڵەمی دەدات.