گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانی چاکسازییەکین کە بژێوی هاووڵاتیان باشتر بکات

2020.10.15 - 19:17
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی: پشتیوانی چاکسازییەکین کە بژێوی هاووڵاتیان باشتر بکات

ناس کورد-

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان ڕایگەیاند، وەک یەکێتی پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی ریشەیین، چاکسازییەک کە لەخزمەت ئاوەدانی و خزمەتی زیاتر و باشترکردنی بژێوی ھاوڵاتییان بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2020، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە، بافڵ تاڵەبانی بەوردی باری سەرنج و دیدگای یەکێتیی بۆ پرسەکان خستەڕوو و دووپاتی لەخواستی یەکێتی کردەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کوردستانی نیشتمانیی ھاوبەش کەڕەنگدانەوەی ھەلومەرج و بیروبۆچوونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسییەکان و ھەم کۆمەڵانی خەڵکیش بێت.

 

بافڵ تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکردووە: " سیاسەتی نوێی یەکێتی ڕوو لە حکومڕانییەکی باشتر و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە و لەو ڕووەشەوە  ھاوکار و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی ریشەین چاکسازییەک کە لەخزمەت ئاوەدانی و خزمەتی زیاتر و باشترکردنی بژێوی ھاوڵاتییان بێت."

 

لەڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ھەر لەدیدارەکەدا سەبارەت بەبارودۆخی ئەمنی و جموجۆڵی پاشماوەکانی داعش  بیروبۆچون ئاڵوگۆڕكراو پشتیوانی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لەنێوان ھەرێم و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرایەوە لەپێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.