گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەدوای سەردانەکەی کازمی داهاتی خاڵە سنورییەکانی هەرێم بۆ کوێ دەچێت؟

2020.10.15 - 17:41
App store icon Play store icon Play store icon
لەدوای سەردانەکەی کازمی داهاتی خاڵە سنورییەکانی هەرێم بۆ کوێ دەچێت؟

ناس کورد-

سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق ڕایگەیاند، ڕێوشوێنەکانى مستەفاکازمى بۆ کۆنترۆڵکردنى خاڵە سنورییەکان، کۆتایی بە کارى نایاسایى و گەندەڵى و قاچاخچێتى هێناوە، دەشڵێت، هێشتا داهاتى خاڵە سنورییەکانى هەرێم تەنها بۆ گەنجێنەى هەرێم دەگەڕێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محەمەد ڕەزا، سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگرى لەپەرلەمانى عێراق (پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2020) بەئاژانسى فەرمیى عێراقى ڕاگەیاند: " کۆبوونەوەى لیژنەکەیان بۆ بەدواداچوون لەسەر پێشێلکارى لەخاڵە سنورییەکان و گەندەڵی هەموو هەفتە یاخود 10 ڕۆژ جارێک بەردەوامە و  ڕۆژی چوارشەممەش پێشوازى لە  بەڕێوەبەرى گشتیى خاڵە سنورییەکان و بەڕێوەبەرى گشتیى گومرگ بۆ ئەو مەبەستە کراوە." 

 

ئاماژەى بۆ ئەوەش کردووە، فەرمانەکانى مستەفا کازمى بۆ ئەو مەبەستە، کاروبارى خاڵە سنورییەکانى 100% گەرەنتى کردووە و ئێستا پێشێلکارى و قاچاخچێتى و هەڵکوتانە سەر خاڵە سنورییەکان و بەزۆر هێنان و بردنی کاڵا و ئەنجامدانی مامەڵەی نایاسایی کۆتاییان هاتووە.

 

ڕەزا باسى لەوەش کردووە، خاڵە سنورییەکانى هەرێمى کوردستان تا ئێستا نەخراونەتە سەر دەستەى خاڵە سنورییەکانى عێراق، بۆیە تا ئێستاش داهاتى ئەو خاڵە سنورییانە تەنها بۆ هەرێم دەگەڕێتەوە.