گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتی ئەوقاف چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە ئاشكرا دەكات

2020.10.15 - 14:26
App store icon Play store icon Play store icon
وەزارەتی ئەوقاف چۆنیەتی دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە ئاشكرا دەكات

ناس كورد-

وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتی عومرە پێویستیان بەنوسراوی فەرمی حكومەتی سعودیە و بڕیاری لیژنەی باڵای روبەڕوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئاینی حكومەتی هەرێمی كوردستان (15ی تشرینی یەكەمی 2020)  لەلێدوانێكى تایبەتدا بە ناس كوردى راگەیاند، بەگوێرەى بڕیاری حكومەتی سعودیە، ئەمساڵ رۆژی 1ی تشرینی دووەم واتە 1ی 11 گەشتی عومرە بۆ هاوڵاتیانی جیهان دەست پێدەكاتەوە، بەڵام تائێستا هیچ نوسراوێكی فەرمییان لە سعودیەوە بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان بەدەست نەگەیشتووە.

 

نەبەز ئیسماعیل رونیكردەوە، بۆ دەستپێكردنەوەی گەشتەكان پێویستیان هەم بەنوسراوی حكومەتی سعودیە و هەمیش بڕیاری لیژنەی باڵای كۆرۆنایە كە ئایا عومرەكار دەتوانێت گەشت بكات یان نا، ئەگینا وەك وەزارەت هیچ كێشەیان نییە و ئامادەكاری تەكنیكی و كارگێڕی ئامادەیە، چونكە ساڵانە نزیكەی 27 هەزار هاوڵاتی گەشتی عومرە دەكەن.

 

بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆناوە، ئەمساڵ گەشتی عومرە ئەنجام نەدرا، بۆ فەریزەی حەجیش وڵاتی سعودیە تەنها رێگەی بەهاوڵاتیانی وڵاتەكەی دابوو ئەو فەریزەیە بەئەنجام بگەیەنن.