ناس کورد-
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پێشبینی دەکەن تاکۆتایی ئەمساڵ هەموو مانگێک (10) هەزار منداڵ بەهۆی برسێتی و کەمی خۆراکەوە لەجیهان گیانلەدەستبدەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لەمیانەی وتارێکدا لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە خۆراک و کشتوکاڵ کە ناسراوەبە ( فاو) ڕایگەیاند،" پێشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ ڕێژەی ئەو منداڵانەی کە بەهۆی برسێتی وخراپی خۆراکەوە لەجیهاندا گیانلەدەستدەن 14%دا زیاد بکات، کەئەوەش دەکاتە نزیکەی 10 هەزار منداڵ لەهەر مانگێکدا.
ئەدهانۆم، ئاماژەی بەوەشکردەوە، " لەئێستادا زیاتر لەشەش ملیۆن منداڵ لەجیهاندا بەدەست خراپی وکەمی خۆراکەوە دەناڵێنن کەبەشێکی زۆری ئەو منداڵانە لە ئەفریقیا و باشوری کیشوەری ئاسیادان".
بەڕێوەبەری ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕاشگەیاندووە، " قەیرانی کۆرۆنا کاریگەری مەترسیداری لەسەر خزمەتگوزراییە بنەڕەتییەکان لە وڵاتە هەژارەکاندا دروست کردووە کەبریتین لە خزمەتگوزارییەکانی تایبەت بە ژنانی دووگیانی و دایکایەتی، خۆراکی منداڵان و ڕێکخستنی خێزان".
ئەدهانۆم ئەوەشی وتووە، "ڕێگە نادەین دەوڵەمەندەکانی جیهان خۆراکی تەندروست وپاکیان دەست بکەوێت وهەژارەکانیش بەهۆی برسێتییەوە گیانلەدەستبدەن و فەرامۆش بکرێن".