گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’توێژێك لە فەرمانبەران زۆرترین زیان دەكەن لە موچەی مانگی 9 دا’

2020.10.15 - 10:39
’توێژێك لە فەرمانبەران زۆرترین زیان دەكەن لە موچەی مانگی 9 دا’

ناس كورد-

راگەیاندنی لیستی موچەی مانگی ئەیلولی 2020 لە بری نیسان، كێشە بۆ ئەو فەرمانبەرانە دروست دەكات لەسەرەتای تەمموزی ئەمساڵدا خانەنشین كراون و ژمارەشیان هەزاران كەس دەبێت.

 

لەمبارەیەوە شارەزای بواری دارایی محەمەد مەجید محەمەد لە شیكارێكدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە (15ى تشرینی یەكەمی 2020) باس لەوە دەكات حکومەتی ھەرێمی کوردستان دوای دوو مانگ مووچە دابەش دەکات و بە لێبڕینی ١٨٪‏ لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان كە لەبنەڕەتدا دەكاتە ٥٩٪‏ لە مووچەی فەرمانبەران و خانەنەشینان ئەگەر دوو مانگ حساب بكرێت.

 

ناوبراو ئەوەش دەخاتەڕوو كە حكومەت بەو بڕیارەی دابەش کردنی مووچەی مانگی ٩/٢٠٢٠ زیانێکی گەورە لەو خانەنشینانە دەدات کە لە ١-٧-٢٠٢٠ خانەنشین بوون کە چەند ھەزار فەرمانبەرێک دەبن و سەرجەم دەرماڵە و شایستە داراییەكانیتری پێنج مانگیان بەپاشەكەوت دەڕوات.

 

ئەم شارەزایە ئەوەشی نووسیوە "خانەنشیانی ئەمساڵ دوو جار غەدریان لێ دەکرێت و جارێک بە پێنەدانی مووچەی تەواوی فەرمانبەرێتی ٣ مانگی کۆتایی ژیانی وەزیفیان و جارێکی تر بە لێبرینی ١٨٪‏ لە مووچەی خانەنشینیان".