گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو وەزیری عێراق گەیشتنە هەرێم ’نەوتیان لە 50 ملیۆن لیترەوە كردە 150 ملیۆن’

2020.10.15 - 08:31
App store icon Play store icon Play store icon
دوو وەزیری عێراق گەیشتنە هەرێم ’نەوتیان لە 50 ملیۆن لیترەوە كردە 150 ملیۆن’

ناس کورد-

پارێزگارى سلێمانى رایگەیاند، حکومەتى ئیتیحادى ڕەزامەندى لەسەر داواکارییەکیانداوە بۆ زیادکردنى بڕى نەوتى تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانى هەرێمى کوردستان.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگارى سلێمانى لەمیانەى بڵاوکردنەوەى راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کرد، لە فڕۆکەخانەى هەولێرى نێودەوڵەتى بە هاوڕێیەتى پارێزگارانى هەولێر و دهۆک پێشوازییان لە وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی ئیتحادیی و وەفدی هاوڕێیان، کردووە.

 

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، لە دیدارێکدا وەزیری پلاندانانی حکومەتی ئیتحادیی پێی ڕاگەیاندون کە لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی حکومەتی ئیتحادیی و وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و  پارێزگاری سلێمانی بۆ بەدواداچونی داخوازیی پارێزگاکان بۆ زیادکردنی بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان، حکومەتی ئیتحادیی و وەزیری نەوت بڕی تەرخانکراویان لە پەنجا ملیۆن لیترەوە بۆ سەدو پەنجا ملێۆن لیتر بەسێ بەشی یەک لەدوای یەک زیادکردووە.